دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شی جینپینگ سه‌رۆكی چین، له كۆریای باشوور چاویان به یه‌كتر كه‌وت و له‌باره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی جه‌نگی بازرگانیی نێوانیان رێككه‌وتن.
له دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، دۆناڵد تره‌مپ له ناو فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه به میدیاكانی گوت، دانیشتنێكی زۆرباشی له‌گه‌ڵ شی هه‌بووه و له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك خاڵ و پرسی گرنگی پێوه‌ندیدار به بازرگانی و پێناسی گومرگی و ماده كانزاییه نایابه‌كان له‌گه‌ڵیدا رێككه‌وتووه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، سه‌رجه‌م پێناسه گومرگییه‌كان له دژی چینی به‌هۆی رۆڵی په‌كین له كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی فه‌نتانیل به رێژه‌ی 10% كه‌م ده‌كاته‌وه، چینیش بڕیاری داوه بڕێكی زۆری سۆیا له ئه‌مه‌ریكا بكڕێت، مامه‌ڵه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئابووری وه‌ستابوو.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی لابردنی سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌ی كانزا نایابه‌كانی چین كرد، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی بخاته روو. ئه‌و روونی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر كراوه و رووداوه‌كه‌ش بۆ هه‌موو دنیا گرنگه.
پێویسته بگوترێ چین، خاوه‌نی زۆرترین ماده‌ی كانزایی نایابه كه له به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو پێداویستییه‌كی ناو ماڵ و ئۆتۆمبێل و وزه و چه‌ك، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه.
دیداری نێوان تره‌مپ و جینپینگ 90 خوله‌كی خایاندووه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و دیداره رێگه بۆ گفتوگۆ و دانوستانی زیاتر له مانگی داهاتوودا خۆش بكات.