نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا به‌هۆی دوو رووداوی گرنگی جیهانی، دوو كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری وه‌رگرت، بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی جێگیره و دیار نییه له درێژخایه‌ندا كام رووداو به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تردا زاڵ ده‌بێت.
نرخی زێڕ ماوه‌یه‌ك بوو رووی له دابه‌زین كردبوو، بازاڕه‌كه چاوه‌ڕوانیی بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شین جین پینگ سه‌رۆكی چینی ده‌كرد، ده‌ره‌نجامی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ش راگه‌یه‌نرا.
رووداوی یه‌كه‌م بریتی بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ''رێزرڤ بانك'' یان بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كه وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كه‌مێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی نزم كرده‌وه.
بانكه‌كه رێژه‌ی سوودی بانكی له 4% گه‌یانده 3.25%، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له‌مساڵدا بڕیاری دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی ده‌درێت، بڕیارێك كه كاریگه‌ریی هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ له بازاڕه‌كاندا.
مانگی رابردوو بڕیاره‌كه هۆكار بوو له‌وه‌ی نرخی زێڕ زیاتر به‌رز ببێته‌وه، له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك رووداوی تر به‌تایبه‌تی بارگرژیی بازرگانیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، به‌رزترین نرخ له مێژوودا تۆمار بكات.
به‌رزترین نرخی زێڕ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت، بۆ 20ی ئه‌م مانگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته چوار هه‌زار و 380 دۆلار. تا شه‌وی رابردوو و به‌ر له بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، نرخه‌كه‌ی بۆ سێ هه‌زار و 910 دۆلار دابه‌زیبوو، به‌ڵام ئێسته نرخی هه‌ر ئۆنسێكی به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و 970 دۆلار.
رووداوی دووه‌م كه كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بازاڕی زێڕ هه‌یه و هۆكاره له دابه‌زاندنی به‌های زێڕ، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین له بواری بازرگانی و دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین به رێككه‌وتن گه‌یشتووه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه بارگرژییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ به میدیاكانی گوت، سه‌رجه‌م پێناسه گومرگییه‌كان له دژی چینی به‌هۆی رۆڵی په‌كین له كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی فه‌نتانیل به رێژه‌ی 10% كه‌م ده‌كاته‌وه، چینیش بڕیاری داوه بڕێكی زۆری سۆیا له ئه‌مه‌ریكا بكڕێت، مامه‌ڵه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئابووری وه‌ستابوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی لابردنی سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌ی كانزا نایابه‌كانی چین كرد، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی بخاته روو. ئه‌و روونی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر كراوه و رووداوه‌كه‌ش بۆ هه‌موو دنیا گرنگه.
ئه‌م رووداوه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر بازاڕی زێڕ، راسته نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ كه‌مێك به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ئه‌رێنییه له‌باره‌ی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه، ئه‌وا نرخی زێڕ به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز هه‌ڵده‌كشا و رووداوه‌كه كاریگه‌ر بووه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بازاڕی زێڕ جێگیر بێت.
جگه له‌مه ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی دانه‌به‌زاندایه، ئه‌وا نرخی زێڕ به له‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چین به رێژه‌ی زۆر به‌رچاو داده‌به‌زی.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 795 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 682 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 910 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 140 هه‌زار و 800 دینار ده‌ستنیشان كراوه.