له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، عێراق پله‌ی چواره‌م وڵاتی هاورده‌كاری به‌رهه‌مه توركییه‌كانی وه‌رگرتووه. ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌شدا قه‌باره‌ی هاورده‌كردن له‌سه‌ر عێراق زیاتر له یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووه.
به گوێره‌ی ئاماری بڵاوكراوه‌ی په‌یمانگه‌ی توركی بۆ ئامار (TURKSTAT)، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی توركیا بۆ مانگی ئه‌یلوول، 22 ملیار و 58 ملیۆن دۆلار بووه، بڕه‌كه‌ش به ڕێژه‌ی 2.8% زیادی كردووه به به‌راورد به هه‌مان ماوه له پار. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاورده‌كردنی وڵاته‌كه‌ش به‌رز بووه‌ته‌وه، به به‌راورد به پار 8.7% زیادی كردووه.
به گوێره‌ی په‌یمانگه‌كه، ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م هاورده‌كه‌ری به‌رهه‌می توركییه، دواتر به‌ریتانیا و پاشانیش ئه‌مه‌ریكا دێت. عێراق پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتووه و له دوای ئه‌و ئیتاڵیا دێت. ته‌نیا ئه‌و پێنج وڵاته 30.3%ی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی توركیا پێك ده‌هێنن.
له 2025 عێراقدا له بواری هاورده‌كردنی به‌رهه‌می توركی، له پێش وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه بووه، ته‌نیا له نێوان كانوونی دووه‌م بۆ ته‌مووز بڕی 6.6 ملیار دۆلار كاڵای توركی هاورده كردووه.