دامه‌زراوه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رای گه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه داهاتی ده‌روازه بازرگانییه‌كانیان بۆ سه‌رووی دوو تریلیۆن دینار به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له مێژووی عێراقدا به شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی داده‌نرێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی خستوویه‌ته روو، داهاتی گومرگیی عێراق له ساڵی 2021 تا 2023 بریتی بووه له یه‌ك تریلیۆن دینار، به‌ڵام ئه‌مساڵ له 10 مانگدا گه‌یشتووه‌ته دوو تریلیۆن دینار و 100 ملیار دینار.
حكوومه‌تی عێراق هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رزی داهاتی گومرگی، بۆ سیستمی ئه‌لیكترۆنی و په‌ره‌پدانی زیاتری چاودێری له ده‌روازه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
له رابردوودا گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رۆڵی زیاتریان له كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌كان گێڕاوه، ئه‌و گرووپانه سامانێكی زۆری وڵاتیان به تاڵان بردووه.
پێشبینی كراوه داهاته‌كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته دوو تریلیۆن و 700 ملیار دینار كه نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی ساڵانی پێشتره.
عێراق زیاتر پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه و به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی گومرگی، ده‌توانێت یارمه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی پشتئه‌ستووریی به نه‌وت كه‌م بكاته‌وه و روو له سه‌رچاوه‌كانی تری داهات بكات.