سه‌عید ته‌وه‌كولى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گازى سروشتى ئێران، دووپاتى ده‌كاته‌وه بێ هیچ به‌ربه‌ستێك و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى، هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى بۆ عێراق به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى تشرینى دووه‌م،
سه‌عید ته‌وه‌كولى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گازى سروشتى ئێران و بریكارى وه‌زیرى نه‌وت، له‌باره‌ی هه‌نارده‌ى گازى سروشتى ده‌ڵێ، "هه‌نارده‌ى گازى سروشتى بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌رده‌وامه، بێ هیچ وه‌ستان و كۆسپێك". له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك هه‌نارده‌ى گازى ئێران بۆ عێراق كه‌م كرایه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى كێشه‌ى پاره‌وه.
چونكه عێراق ناتوانێ راسته‌وخۆ پاره‌ى ئه‌و گازه بدات كه له ئێرانى ده‌كڕێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌موو گوشارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ده‌ستبه‌ردارى گازى سروشتى ئێران بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌با سوودى لێ ده‌بینێت.