لە مەرزی شۆشمێ هاوردە بە رێژەی 22٪ زیادیان كردووە

:: AM:10:27:05/11/2025 ‌
لە حەوت مانگدا بایی زیاتر لە 457 هەزار دۆلار، كاڵا لە مەرزی شۆشمێـوە هاوردەی كوردستان كراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەكە 66٪ زیادی كردووە.

رەزا نیک رەوێش بەڕێوەبەری گومرگی كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە 21.3.2025 تا 21.10.2025، 326 هەزار و 313 تۆن كاڵا كە بایی 457 هەزار و 375 دۆلار بووە، لە مەرزی شۆشمێ گومرگی بۆ كراوە و رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، رێژەكە بەراورد بە ساڵی رابردوو، لە كێشدا 66٪ و لە  بەهاشـدا 22٪ زیادیان كردووە.

مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، دوایین ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە.

مەرزەكە 22 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێی دەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە كە سەربە پارێزگای كرماشانە.



وشە - سۆران عەزیز