وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه توانیویه‌تی 92.4 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی بدۆزێته‌وه كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 37 ملیار دۆلار.
ئالپ ئه‌رسه‌لان وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئاماژه‌ی داوه كه له‌و بڕه گازه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه، 75 ملیار مه‌تر سێجای له بیری ژماره سێی گوێك ته‌په بووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، توركیا له پلانیدایه ساڵی داهاتوو 300 پڕۆژه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان به‌دوای گاز جێبه‌جێ بكات، كه 282 له‌و چالاكییانه له ده‌ریا و ئه‌وانی تر له وشكانی ده‌بن.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا روونی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له مێژوودا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی خستیه روو، رۆژانه قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان گه‌یاندووه‌ته 180 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش ده‌توانێ سووته‌مه‌نیی پێویست بۆ حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل دابین بكات. ته‌نیا له چیای گابار به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له 57 هه‌زار به‌رمیله‌وه گه‌یشتووه‌ته 81 هه‌زار به‌رمیل.
توركیا خه‌ریكه له دۆزینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێت، له 10 ساڵی رابردوودا بووه‌ته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئامێری تایبه‌ت به هه‌ڵكۆڵینی زه‌وی و گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گاز، كه شه‌ش كه‌شتیی تایبه‌ت به هه‌ڵكۆڵین و دوو كه‌شتی تایبه‌تیی تر له خۆ ده‌گرن.
به‌گوته‌ی وه‌زیری وزه‌ی توركیا، قه‌باره‌ی گشتیی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له توركیا گه‌یشتووه‌ته 121 هه‌زار مێگاوات كه 62%ی وزه‌ی پاكه.