شاره‌زایانى ئابوورى ئاشكراى ده‌كه‌ن، كۆمپانیاى لۆك ئۆیلى رووسی به هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه، كاره‌كانى له عێراق زۆر زه‌حمه‌ت بووه و له‌وانه‌یه پشكه‌كه‌ى بفرۆشێت، ئه‌مه‌یش كێشه بۆ كه‌رتى نه‌وتى عێراق دروست ده‌كات، چونكه به‌هۆى كاره‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌وه 420 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م دێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م،
نه‌بیل مه‌رسوومى ئابووریناس ئاشكراى كردووه، خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كانى سزاى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر لۆك ئۆیل له عێراق ده‌رده‌كه‌وێت، كه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه 2 له به‌سره كار ده‌كات. ئه‌و ئابووریناسه ورده‌كاریى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، لۆك ئۆبل گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا لاوه‌كییه‌كان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دوو مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانكه‌كان حه‌واڵه‌كانى ئه‌م كۆمپانیایه ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئابووریناسه ورده‌كاریى تر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "كۆمپانیاكه ناتوانێ پێداویستى یه‌ده‌گ بكرێت، توانایشى نییه شایسته‌كانى خۆى له نه‌وتى عێراق بفرۆشێت و ته‌نیا به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك چوار بارى نه‌وتى پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه". نه‌بیل مه‌رسوومى پێشبینى ده‌كات پشكه‌كه‌ى كه 75% له كێڵگه‌ى قرنه بفرۆشێت، به‌م نزیكانه عێراق به‌جێ بهێڵێت، به دووریشى نازانێت كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئه‌و پشكه بكڕێته‌وه".
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانى عێراق ئه‌و ئابووریناسه ده‌ڵێ، "هه‌ر دواخستنێك له پرۆسه‌ى پاكتاوكردنى لۆك ئۆیل بۆ كاره‌كانى له عێراق، ده‌بێته هۆى شڵه‌ژانى به‌رهه‌مى نه‌وت كه بڕه‌كه‌ى 420 هه‌زار به‌رمیله".