دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان كه كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی كردووه، ئاشكرای كرد به‌هۆی پڕۆژه‌كه، هه‌زار هه‌لی كار دابین ده‌كرێ و بڕیاره پڕۆژه‌یه‌كی تریش له ته‌نیشتی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌و پڕۆژه نوێیه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی تشرینی دووه‌م له هه‌ولێر كرایه‌وه، به ناوی ئه‌ربیل بازاڕه كه ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانییه و چه‌ندان ماركه و براندی جیهانی و ناوخۆیی و كۆمه‌ڵێك چێشتخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی، ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری وه‌رزشی و شاری یاری ئه‌لیكترۆنی و كتێبخانه‌ی گشتی و ئه‌لیكترۆنی و شوێنی تایبه‌ت بۆ هانده‌رانی یاری وه‌رزشی له هه‌ولێر و سه‌كۆیه‌كی شانۆیی له شێوه‌ی یۆنانی بۆ بۆنه نیشتمانییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری روونی كرده‌وه، له ته‌نیشتی ئه‌ربیل بازاڕ، مۆڵێك بنیات ده‌نرێت كه به هه‌مانشێوه هه‌زار ده‌رفه‌تی كار دابین ده‌كات و ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خستنه‌ڕووی برانده‌كان و خوێندن و یاری و كۆمه‌ڵێك بواری تری خزمه‌تگوزاری.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به رێنوێنییه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه داوای كردووه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌ران كه له قازانجی خه‌ڵكدا بێت، په‌له له دروستكردنیدا بكرێت. ئه‌و گوتی به خۆشییه‌وه شاره‌وانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌م رووه‌وه هاوكار بوون.
له كۆتاییدا دكتۆر محه‌مه‌د شوكری نوێترین ئاماری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته روو، كه 740 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به قه‌باره‌ی 25 ملیار دۆلار جێبه‌جێ كراون. ئه‌وه‌ی خسته روو كه كۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له بواری وبه‌رهێناندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه، نیوه‌یان له‌م كابینه‌یه بووه.
ئه‌و وێڕای ده‌ستخۆشی له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، پێداگریی كرد كه كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بێت له فره‌جۆركردنی ئابووری په‌ره‌پێدان له كوردستان.