وێڕاى راگرتنى به‌نزین و سووته‌مه‌نى تر له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كه‌چى دوو كه‌شتیى به‌نزین ره‌وانه‌ى عێراق كراون، یه‌كێكیان له به‌نده‌رى خۆر زوبێر راگیراوه. وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونى كردووه‌ته‌وه ئه‌و به‌نزینه پێشتر له‌لایه‌ن عێراقه‌وه كڕاوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه ده‌دات كه له به‌نده‌رى خۆر زوبێر راگیراوه، بڕى 50 هه‌زار مه‌ترسێجا به‌نزینى هه‌ڵگرتووه، له كاتێكدا حكوومه‌تى عێراق به فه‌رمى هه‌فته‌ى رابردوو هاورده‌كردنى به‌نزینى قه‌ده‌غه كردووه.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكرایان كردووه، ئه‌و به‌نزینه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆیى پڕ بكاته‌وه، كه‌چى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ، "پێشتر ئه‌و به‌نزینه كڕاوه، هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كى تریش له رێگه‌دایه، ئه‌مانه به‌ر له ده‌رچوونى بڕیارى وه‌ستاندنى هاورده‌كردنى به‌نزین راگیراون".
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، ناتوانن ئه‌و دوو باره به‌نزینه بگێڕنه‌وه، بۆ خۆدوورگرتن له سزاى پێبژاردن.