ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ بڵاوی کردەوە عێراق و نۆ وڵاتی تری عەرەبی نزیکەی هەزار و 500 تۆن زێڕی یەدەگیان هەیە.
بەپێی نوێترین خشتەی ئەنجوومەنەکە ئەم 10 وڵاتە بە یەکەوە خاوەنی هەزار و 498 تۆن زێڕن. لەو قەبارەیە هەزار و 101 تۆن هیی پێنج وڵاتی سعوودیە، لبنان، جەزایر، عێراق و لیبیایە و هەر یەک لە وڵاتانی میسر، کوێت و ئوردن و قەتەر 397 تۆن زێڕیان هەیە.
پێویستە بگوترێ عێراق تا مانگی ئابی ئەمساڵ یەدەگی زێڕی خۆی گەیاندە 171.9 تۆن و لە ریزبەندیی 100 وڵاتی دنیا کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن، عێراق لە ریزبەندی 29 دێت.
یەدەگی زێڕ گرنگە بۆ ئابووریی وڵاتان ولەکاتی قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی داهات حکوومەتەکان دەتوانن پشتی پێ ببەستن و بەکاری بهێنن.
عێراق لە ساڵانی رابردوودا کە بەهای نەوت بەرز بووە توانیویەتی پەرە بە یەدەگی زێڕەکەی بدات بەڵام چەند مانگێکە کەمتر زێڕی کڕیوە.