دۆخی ئابووریی ئه‌فغانستان له سایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان، ساڵ به ساڵ له پاشه‌كشه‌دایه و هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئابوورییه‌كه گه‌یشتووه‌ته لێواری داڕمان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی په‌ره‌پێدانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 90%ی خێزانه‌كانی ئه‌فغانستان له دۆخێكی ناله‌باری ئابووریدا ده‌ژین، به ناچاری ژه‌مه‌كانی خۆراكیان كه‌م كردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به فرۆشتنی سامانه‌كانیان كردووه یان هانایان بۆ قه‌رز بردووه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌فغانستان خه‌ریكه بۆ خراپترین قۆناغی مێژوویی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له دوو ساڵی رابردوودا، ئاواره‌یه‌كی زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌فغانستان 10% به‌رز ببێته‌وه.
حكوومه‌تی تاڵیبان نه‌یتوانیوه پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات و بۆ هه‌ر 70 تا 100 قوتابی، ته‌نیا یه‌ك مامۆستا دابین كراوه. تێكڕای داهاتی كرێكار له ئه‌فغانستان 100 دۆلاره، به‌ڵام ناتوانێت پێداویستییه‌كانی ژیان دابین بكات.
جگه له‌و دۆخه ناله‌باره ئابوورییه، له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه وڵاته‌كه‌یان هه‌ژاندووه و بووه‌ته هۆی وێرانكردنی هه‌زاران خانوو و زیانی به ژێرخانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه گه‌یاندووه، هه‌مووان له پاڵ یه‌كتر وایان كردووه ئاسۆی ئابووریی ئه‌فغانستان زۆر لێڵ ده‌ركه‌وێت .