دوو ملیار دۆلار تێچووی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكایە

:: AM:09:26:13/11/2025 ‌
میدیاكان بڵاویان كردەوە كە گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بۆ وەزارەتی جەنگ، تێچووی نزیكەی دوو ملیار دۆلار دەبێت، ئەوە لە كاتێكدایە ترەمپ بانگەشەی كەمكردنەوەی خەرجییەكان دەكات.

تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمەریكی لە زاری شەش سەرچاوەی ئاگادارەوە،  تێچووی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە، ئەو گۆڕانكارییە پێویستی بە گۆڕینی هەزاران تابلۆ، لۆگۆی فەرمی وردەكاری تری ناو وەزارەتەكەدا دەكرێت، دەبێت، پارەیەكی زۆری دەویًت.

تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمەریكی  دەڵێت: تێچووی چاپكردنی تابلۆ فەرمییەكان بە تەنیا لەوانەیە بگاتە ملیارێك دۆلار. لە كاتێكدا كە دووبارە بەرنامەكردنەوەی ماڵپەڕە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، سیستمە سۆفتوێرییە نهێنی و نافەرمییەكان لەوانەیە بڕێكی زۆر پارەی تێبچێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ترەمپ بڕیاری گۆڕینی ناوی وەزارەتەكەی لە بەرگرییەوە بۆ جەنگ دابوو، بەڵام ئەو بڕیارە كێشەی زۆری بەدواوەیە و هێشتا ئەگەری  جێبەجێكردنی ئەستەمە.



وشە - سۆران عەزیز