به‌های زێڕ له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 24 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت. له هه‌ولێر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 گه‌یشتووه‌ته 846 هه‌زار دینار.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌های ئۆنسی زێڕ، ماڵاوایی له چوار هه‌زار دۆلار كردبوو و له خوار ئه‌و نرخه ده‌فرۆشرا، به‌ڵام له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه‌وه خۆی گه‌یانده‌وه چوار هه‌زار دۆلار و له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام رووی له هه‌ڵكشان بووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕ و بۆرسه‌وه، 240 دۆلار چووه‌ته سه‌ر هه‌ر ئۆنسێك زێڕ و به‌پێی دواین نرخی زێڕ له بازاڕی بۆرسه، هه‌ر ئێسته ئۆنسی زێڕ به چوار هه‌زار و 218 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌رزترین نرخی زێڕ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت، بۆ 20ی مانگی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته چوار هه‌زار و 381 دۆلار.
گرنگترین هۆكار كه كاریگه‌ره له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ ئه‌وه‌یه، پێشبینی ده‌كرێ مانگی داهاتووش بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌م بكاته‌وه .
دامه‌زراوه‌ی CME fed watch ئه‌گه‌ری 64%ی بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی داهاتوودا ده‌ستنیشان كردووه. هاوكات ستیڤن میران ئه‌ندامی نوێی فێدێراڵ رێزێرڤ به رۆیته‌رزی گوتووه، گونجاوه ئه‌گه‌ر 50 یه‌كه‌ی تر له رێژه‌ی سوود كه‌م بكرێته‌وه كه مه‌به‌ستی o.5% و پێی وایه، بۆ رێژه‌ی سوود زۆر گونجاوه، هه‌رچه‌نده رێژه‌ی بێكاری رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌بێت.
لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر جارێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زێنرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه دیسان زێڕ له نرخدا ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت.
بانكه‌كه مانگی رابردوو رێژه‌ی سوودی بانكی له 4% گه‌یانده 3.25%، ئه‌مه‌ش دووه‌م جار بوو له‌مساڵدا بڕیاری دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی بدرێت، بڕیارێك كه كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ له بازاڕه‌كاندا.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی به‌های زێڕ روو له دابه‌زین بكات، پێوه‌ندی به باشتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌بووه. رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین، كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌ی زێڕ چیتر به‌رز نه‌بێته‌وه و ئاراسته‌كه‌ی زیاتر رووی له دابه‌زین بێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 846 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 726 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 967 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار دینار ده‌ستنیشان كراوه.