كۆمپانیای نه‌وتیی ''خالیده''ی میسر كه له بواری دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گازدا كار ده‌كات، چالاكییه‌كانی خۆی له رۆژئاوای بیابانه‌كانی میسر چڕ كردووه‌ته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نوێی گازی سروشتی راگه‌یاند.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه كه میانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وزه، سوودی له زانستی بوومه‌له‌رزه‌زانی، گۆڕه‌پانه موگناتیسییه‌كان و كۆمه‌ڵێك پشكنین و تاقیكردنه‌وه به‌ستووه، له ئاكامدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كێڵگه‌یه‌كی گازی سروشتی له‌و بیابانه هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی بۆ كێڵگه‌كه‌ی كردووه، پێده‌چێت بتوانرێت لێیه‌وه رۆژانه 36 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنرێت، به‌ڵام به وردی هێشتا نازانن یه‌ده‌گی قه‌باره‌ی گازی سروشتیی كێڵگه‌كه چه‌نده و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێ كردووه.
مافی گه‌ڕان به دوای گازی سروشتی له‌و بیابانه لای كۆمپانیای خالیده‌یه، به‌ڵام كۆمپانیای ئاپاچی له دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌كه رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه و كۆمپانیاكه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ هه‌ژماری كردووه.
میسر زۆری پێویست به وزه‌یه، بۆیه‌ش به چڕی له بیابان و ده‌ریا ده‌ستی به گه‌ڕان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێداویستییه‌كانی خۆی دابین بكات.