ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی له پلانیدایه سه‌رجه‌م پشك و سامانی كۆمپانیای لوك ئۆیلی رووسی له كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی عێراق بكڕێته‌وه.
جێی باسه كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی پێش ئه‌وه‌ی له عێراق بكشێته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له كێڵگه‌ی قوڕنه چالاكی هه‌بوو، به‌ڵام كاتێك كێڵگه‌كه‌ی جێهێشت، كۆمپانیایه‌كی رووسی جێی گرته‌وه و ئێسته‌یش ده‌یه‌وێت دووباره بۆ هه‌مان شوێنی خۆی بگه‌ڕێته‌وه.
مانگی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به ئامانجی گوشارخستنه سه‌ر مۆسكۆ و رازیكردنی پوتین به رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، كۆمه‌ڵێك سزای قورسی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی رۆسنه‌فت و لوك ئۆیلدا سه‌پاند.
دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا لێخۆشبوونێكی شه‌ش مانگه‌ی بۆ سزاكانی سه‌ر لوك ئۆیل ده‌ستنیشان كردووه كه له پارێزگای به‌سره كار ده‌كات.
به‌رپرسی كۆمپانیاكه هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، باسی له كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیدا كردووه.
ئه‌و كۆمپانیایه رۆژانه له كێڵگه‌كه‌دا 480 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و رۆڵی گرنگی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه‌ی عێراقدا هه‌یه.