به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هه‌واڵگریى سه‌ربازیى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له پارێزگای دیاله هه‌وڵێكى قاچاخچێتى ئاشكرا كردووه كه ویستوویانه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى عێراق ببه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م،
هه‌واڵگریى عێراق ئاشكراى ده‌كات، هه‌وڵێكى به قاچاخبردنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌نراوى هه‌واڵگریدا هاتووه، باندێكى قاچاخچێتیى نه‌وت ئاشكرا كراون كه نه‌وتیان به قاچاخ بردووه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌واڵگرى باس له‌وه ده‌كات، سه‌ره‌تا تانكه‌رێك كه سووته‌مه‌نیى هه‌ڵگرتووه و ویستوویه‌تى له شاره‌دێى عوزێمه‌وه بڕوات، به‌ڵام تانكه‌ره‌كه و شوفێره‌كه گیراون، دواتر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان كۆگه و تانكه‌ردا گیراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سى تر كه ده‌ستیان له تاوانه‌كه هه‌بووه.
به‌رپرسانى عێراق له ماوه‌ى رابردوودا به ئاشكرا ددانیان به‌وه ناوه، قاچاخچێتیى نه‌وت له عێراقدا هه‌یه.