گومرگی ئێران قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ناره‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی دنیای كردووه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، 85%ی پشكی هه‌نارده‌كه به‌ر عێراق كه‌وتووه.
له حه‌وت مانگی رابردوودا ئێران سێ هه‌زار و 774 تۆن هه‌ناری هه‌نارده كردووه، له‌م رێگه‌یه‌وه ملیۆنێك و 700 هه‌زار دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه.
ماڵپه‌ڕی ئیسنا بڵاوی كرده‌وه، هه‌ناره‌كه بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، بیلاڕووس، پاكستان، تاجیكستان، توركمانستان، عێراق، رووسیا، كازاخستان، قه‌ته‌ر، كوێت و جۆرجیا هه‌نارده كراوه.
كڕیاری سه‌ره‌كیی هه‌ناره‌كه عێراق بووه و سێ هه‌زار و 197 تۆن هه‌ناری به به‌های ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆلار له ئێران كڕیوه و پشكی 85%ی پێ بڕاوه.
پاكستان به كڕینی 223 تۆن له پله‌ی دووه‌م و ئه‌رمه‌نستان به كڕینی 183 تۆن له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه عێراق له چاو ته‌واوی وڵاتانی تری دراوسێی ئێران، بازاڕێكی گرنگه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئێران.
سه‌رچاوه‌ی هه‌ناری عێراق، كوردستانه و ئه‌و هه‌ناره‌ی له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ناتوانێ پێداویستییه‌كانی هه‌موو بازاڕه‌كانی عێراق دابین بكات، بۆیه‌ش به‌رده‌وام هه‌ناری وڵاتان له سنووره‌كانه‌وه هاورده ده‌كرێت.