دوای پێنج رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له نزیك گه‌رووی هورمزی ئێران له‌لایه‌ن سوپای پاسداران، كه‌شتییه‌كه و هه‌ر 21 سه‌رنشینه‌كه‌ی ئازاد كران، به‌ڵام دیار نییه چی به‌سه‌ر باره‌كه‌یدا هاتووه.
كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه به تالارا ناسراو بوو و دوای لێكۆڵینه‌وه، ده‌رچوو باری كه‌شتییه‌كه گازئۆیلی پڕ گۆگرد بووه كه به سووته‌مه‌نیی سه‌ره‌كیی كه‌شتییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆمپانیای به‌ڕێوه‌بردنی كه‌شتیی كۆڵۆمبیا كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له قوبرسه و ئه‌ركی سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌شتییه‌ی له ئه‌ستۆیه، رای گه‌یاندووه كه كه‌شتییه‌كه دوای ئازادكردنی، هیچ بارێكی پێ نه‌بووه و به‌تاڵ كراوه.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، هیچ تۆمه‌تێك له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه و سه‌رنشینه‌كان ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه و تالارا ده‌توانێت درێژه به چالاكییه‌كانی بدات.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سوپای پاسداران به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانیان له كه‌نداو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا گرتووه كه ویستوویه‌تی به‌ره‌و سینگاپوور بڕوات.
به گوته‌ی سوپای پاسداران، هه‌نگاوه‌كه‌یان دوای فه‌رمانی ده‌زگای دادی وڵاته‌كه‌یان بووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، كه‌شتییه‌كی بازرگانی له ژێر ناوی تالارا كه به ئاڵای دوورگه‌كانی مارشاڵ له جووڵه‌دا بووه.
هه‌روه‌ها رای گه‌یاندبوو به وردی لێكۆڵینه‌وه له كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیان لێ ده‌ستێنن، چونكه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر پێیان دراوه، كه‌شتییه‌كه باری قاچاخی پێ بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌شتییه‌كه 30 هه‌زار تۆن ماده‌ی پێترۆكیمیایی پێ بووه.
گه‌رووی هورمز له كه‌نداو به رێڕه‌وێكی سه‌ره‌كیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.