بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی رای گەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ دەفەوتێت.
فازڵ نەبی بریكاری پێشتری وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، حكوومەتی عێراق بیانوویەكیان هەیە لەبارەی پێدانی دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵی هەرێم، بەڵام ئەگەر ئەو دوو مووچەیە خەرج بكەن، هیچ كێشەیەكی یاساییان بۆ دروست نابێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، بە رێژەی 90% ئەگەری فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵ هەیە، ئەو ئەگەرە كەمەی كە ماوە برادەرانی ئێمە لە بەغدا پێویستە فشار بكەن و ئەو دوو مووچەیە رزگار بكەن.
دووپاتیشی كردەوە، تا عێراق یەك بەرمیل نەوت بە زیاتر لە 55 دۆلار بفرۆشێت، هیچ كێشەیەكی دارایی و نەختینەیی لە عێراق دروست نابێت.