سێیه‌م فێستیڤاڵی هه‌نار له گوندی ساتیاری پاوه له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و جگه له خستنه‌ڕووی هه‌نار، كۆمه‌ڵێك چالاكیی هونه‌ری و موزیك به‌ڕێوه برا.
له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سنه، لوڕستان، خووزستان و ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، گرووپی جیاوازی هونه‌ری به‌شدارییان له‌و فێستیڤاله‌دا كرد و زیاتر رازاندیانه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی هه‌نار و به‌رهه‌می تری كشتوكاڵی، به ده‌یان جۆر به‌رهه‌می ده‌ستچن و كورده‌واریی نمایش كران، پاشان به موزیك و گۆرانی و ژه‌نینی به كۆمه‌ڵی ده‌ف، كه‌شێكی خۆشیان به فێستیڤاڵه‌كه به‌خشی.
گوندی ساتیاری پێنج كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی باینگان دووره و ناوچه‌كه به‌شێكه له شاری پاوه، 76 گوند له‌خۆ ده‌گرێ و ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته 11 هه‌زار كه‌س.
ئه‌مه سێیه‌م گه‌ڕی فێستیڤاڵه‌كه بوو و ساڵانه له وه‌رزی پایز و له كاتی پێگه‌یشتنی هه‌نار به‌ڕێوه ده‌چێت، گه‌شتیارێكی زۆر له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران سه‌ردانی گونده‌كه ده‌كه‌ن.
گونده‌كه و ناوچه‌كه به میوه و هه‌نار به‌ناوبانگه و یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانی هه‌نار له‌م ناوچه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه له رووی جیۆگرافییه‌وه، له هه‌ڵه‌بجه زۆر دوور نییه و كه‌شوهه‌واكه‌یان هاوشێوه‌ن.