نووسینگه‌ى چاودێرى موڵك و سامانه بیانییه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رفه‌تێكى 20 رۆژ به كۆمپانیاى لوك ئۆیڵ ده‌دات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كانى خۆى ته‌واو بكات. له‌و ماوه‌یه‌یشدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و كۆمپانیایه پشكه‌كانى خۆى له عێراق بفرۆشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نووسینگه‌ى چاودێرى سامانه بیانییه‌كان كه به كورتكراوه‌ى OFAC ده‌ناسرێت، بڕیارى داوه مامه‌ڵه‌كانى پێوه‌ندیدار به كۆمپانیاى لوك ئۆیڵ بۆ 13ى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ درێژ بكرێته‌وه، كه به‌گوێره‌ى واده‌كه‌ى پێشوو ئه‌مڕۆ كۆتایى ده‌هات.
بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و ماوه‌یه‌دا لوك ئۆیڵ هه‌موو مامه‌ڵه‌كانى خۆى ته‌واو بكات، كه یه‌كێك له پڕۆژه‌كانى له رۆژئاواى قرنه 2 كه پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وتى عێراقه. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى عه‌ره‌بى جه‌دید، ئه‌م كۆمپانیایه له به‌رده‌م دوو سیناریۆیه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ته‌واو پڕۆژه‌كانى به‌یه‌كه‌وه بفرۆشێت و كۆمپانیاى تر شوێنى بگرنه‌وه، یان پڕۆژه‌كان یه‌كه یه‌كه به جیا بفرۆشێت.
مانگى رابردوو وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیاى رۆسنه‌فت و لوك ئۆیڵ سه‌پاند. به‌مه‌یش لوك ئۆیڵ له عێراق تووشى كێشه بووه، پێشتر محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاكه كۆبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێكاریى ئه‌وتۆ بگرنه‌به‌ر عێراق له لێكه‌وته‌كانى سزادانى كۆمپانیاكه به‌دوور بێت.