وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڵاوی كرده‌وه، 600 هه‌زار تۆن له 600 جۆر خورمایان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی دنیا كردووه و زیاتر له نیو تریلیۆن دینار داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه له ساڵی رابردوودا خورما كه بۆ هیند چین و بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵێك وڵاتی تر هه‌نارده كراوه، داهاته‌كه‌ی له‌چاو ساڵانی پێشتر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
مه‌هدی جبووری جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق روونی كرده‌وه، عێراق خاوه‌نی باشترین جۆره‌كانی خورمایه له دنیادا، وڵاته‌كه توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی له هه‌نارده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه بپارێزێت و ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كاری خورما له دنیا.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، حكوومه‌تی عێراق له هه‌وڵدایه ئه‌و به‌رهه‌مه زیاتر پێش بخات و به هاوكاریی جووتیاران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه، خورما به‌سته‌به‌ندی بكات و وه‌ك به‌رهه‌مێكی نایاب و دیار بیخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكوڵ خورمای جۆری مه‌جهول، به‌رحی، مه‌كتوم و ئه‌شره‌سی له باشترین جۆره‌كانی خورمایه كه له عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌نارده ده‌كرێت.
عێراق له ده‌یه‌كانی 70 و 80 ده‌یه‌ی زاینی، یه‌كه‌م وڵات بووه له هه‌نارده‌كردنی خورما، به‌ڵام دواتر به‌هۆی شه‌ڕ و ماڵوێرانی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی دابه‌زی و زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی باخداری كه‌وت.