ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى پرۆگرامى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق له مانگى داهاتوودا، ئه‌و وڵاته به رێژه‌ى 12% كه‌متر نه‌وت هه‌نارده ده‌كات كه بڕه‌كه‌ى ته‌نیا 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه به‌گوێره‌ى پرۆگرامى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، عێراق به نیازه بۆ مانگى كانوونى یه‌كه‌م به نۆ بار بڕى 219 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جیهانى توركیا بكات.
ئه‌مه‌یش به رێژه‌ى 12% له بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى ئه‌م مانگه "تشرینى دووه‌م" كه‌متره، چونكه له‌م مانگه‌دا به 10 بار، عێراق بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جیهان ده‌كات.
ره‌وانه‌كردنى نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى دواى دوو ساڵ و نیو وه‌ستان، له مانگى ئه‌یلوولى رابردوو ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه.