بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌ینراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ نیازێكى بۆ گۆڕینى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار نییه، ده‌شڵێ، "هه‌ر لێدوانێكیش بۆ گۆڕینى نرخى دينار ئه‌وا پێوه‌ندى به بانكى ناوه‌ندى نییه و بۆ شڵه‌ژاندنى بازاڕه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌ینراوێكدا ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار بكات و دووپاتى ده‌كاته‌وه تا راده‌یه‌كى زۆ سه‌قامگیريى له نرخه‌كان دروست بووه.
بانكى ناوه‌ندى ده‌ڵێ، "هیچ نیازێك نییه بۆ گۆڕینى نرخى دینار، ئه‌مه‌یش وه‌ك گونجانێك له‌گه‌ڵ ئامانجى سه‌ره‌كى كه سه‌قامگیرى نرخه و كه له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و ئامانجه به‌دیهاتووه".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "هه‌ر لێدوانێك یان هه‌ر بۆچوونێكى ده‌ره‌كى پێوه‌ندى به گۆڕینى نرخى دینارى عێراق هه‌بێت پێوه‌ندى به هه‌ڵوێستى بانكى ناوه‌ندى نییه و به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌یه به ئامانجى شڵه‌ژانى بازاڕ و وروژاندنى گره‌وكردن له بۆرسه و دانانى كاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ئابوورى نیشتمانى".