مووچەی مانگی 11 ئامادە كرا و داخلی سیستم كرا

:: AM:09:55:02/12/2025 ‌
ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 11 كۆتایی هات، ئێستە بڕی مووچە و كۆی لێبڕینی خانەنشینی لە لیستەكە لە ئەپی krdpass دابەزێنراوە.

ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی یەكەم، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران، لەلایەن یەكە ژمێریارییەكان تەواو بووە، دابەزێنراوە بۆ سەر هەژماری كەسی فەرمانبەران لە ئەپی  krdpass، ئێستە دەتوانن سەیری بڕی مووچەكانیان بكەن كە چەند بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.

ئەوەش زانراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچە لە هەزار و 80 یەكەی ژمێریاری تەواو بووە، ئێستە لە گەنجینەكان بۆ وەزارەتی دارایی بەرز كراوەتەوە.

ئەگەر بەغدا هیچ بیانووی نەبێت، ئەوا ئێستە لیستی مووچەی مانگی 10ـی لایە و دەتوانرێت بە یەك كلیك لیستی مووچەی مانگی 11ـی بۆ بنێردرێت، دەبێت بەخێرایی ئەو مووچانەی فەرمانبەران بنێرێت، چونكە بەپێی یاسا و رێككەوتنیش، هەناردەی نەوت دەستی پێ‌ كردووەتەوە، نیوەی داهاتی ناوخۆش ئامادەیە بۆ حكوومەتی فیدراڵی بێتە ناردن.


وشە - رامیار جەواد