میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه له خوراسانی باشوور، كانێكی گه‌وره‌ی زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه كه یه‌ده‌گی خۆڵ و به‌رده‌كه‌ی، ده‌گاته حه‌وت ملیۆن و 950 هه‌زار تۆن.
فارس‌نیوز ئاماژه‌ی داوه، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و كانه‌كانی ئێران، كانه‌كه‌ی په‌سند كردووه و له ژێر ناوی شادان، مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی پێ دراوه بخرێته وه‌به‌رهێنانه‌وه.
ئێران خاوه‌نی 15 كانی زێڕه كه زۆربه‌یان له كوردستان هه‌ڵكه‌وتوون، به‌ناوبانگترین و گه‌وره‌ترینیان زه‌رشۆرانه كه كه‌وتووه‌ته پارێزگای ورمێ و ساڵانه چه‌ندان تۆن زێڕی عه‌یار 24ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و ئامارانه‌ی له ئێران له‌باره‌ی یه‌ده‌گی كانه زێڕه‌كان و ئه‌و زێڕه‌ی ساڵانه له‌و كانانه ده‌رده‌هێنرێت بڵاو ده‌كرێنه‌وه، زۆربه‌یان راست نین و هێشتا ئه‌و وڵاته ئامارێكی ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی یه‌ده‌گی ئه‌و سامانه‌ی خۆی بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كردووه.
كانی زێڕ راستییه‌كه‌ی له به‌رد و خۆڵی زێڕ پێكهاتووه و ئه‌و به‌رد و خۆڵه، ده‌بێت به پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تی پیشه‌سازیدا تێپه‌ڕێت و بپاڵێورێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته زێڕه‌كه‌ی لێ جیا بكرێته‌وه و وه‌ك شمشی زێڕ بخرێته بازاڕه‌وه.