یه‌كێتیی ئه‌وروپا رای گه‌یاند له ساڵی 2027ه‌وه هه‌ر جۆره هاورده‌كردنێكی گاز له رووسیا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا وڵاتانی هه‌نگاریا و سلۆڤاكیا له‌م بڕیاره بۆ ماوه‌یه‌ك لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌وان ده‌توانن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان گاز له رووسیا بكڕن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه نابێت هیچ جۆره گازێك له رووسیاوه بچێته یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌و پێیه قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ی LNG له نیسانی 2026 و هی هێڵی گازیش له حوزه‌یرانی 2026ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ناكرێ له ئێسته‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، چونكه به‌پێی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست كه له رابردوودا واژوو كراون، هاورده‌كردنی هه‌ندێك جۆری گاز تا كانوونی دووه‌می 2027 به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌گشتی له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی 2027، چیتر هیچ جۆره گازێك له رووسیاوه بۆ ئه‌وروپا ناگوازرێته‌وه.
كاتێك له ساڵی 2022 له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به سووته‌مه‌نیی رووسیا به‌سترابووه‌وه، تووشی ته‌نگژه و قه‌یرانی وزه بوو و نرخه‌كان زۆر هه‌ڵكشان و له‌و كاته‌وه ئه‌وروپییه‌كان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون جێگره‌وه بدۆزنه‌وه و روو له سه‌رچاوه‌كانی تری دابینكردنی وزه به‌تایبه‌تی وزه‌ی خۆر بكه‌ن.
رێژه‌ی به‌سترانه‌وه‌ی ئه‌وروپا به گازی رووسیا، له ساڵی 2022 بریتی بوو له 45%، به‌ڵام له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ 13% دابه‌زی و وا دیاره تا 2027 بۆ سفر كه‌م ده‌كرێته‌وه.