وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران رای گه‌یاند، مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، بڕیاری داوه هاورده‌كردن و كڕینی ئاو به‌شێوه‌ی ''مه‌جازی و حه‌قیقی'' بخرێته به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ته‌وه.
عه‌باس عه‌لی ئابادی وه‌زیری وزه‌ی ئێران، مه‌به‌ست له هاورده‌كردنی ئاو به‌شێوه‌ی مه‌جازی به‌م شێوازه پێناسه كردووه، مه‌به‌ستیان هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه ئاودارن و له هه‌مان كاتدا رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئاودارن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه دۆخی وڵاتانی دراوسێی ئێرانیش له رووی ئاوه‌وه باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاتێك ئاوه‌كه‌ی له خۆی زیاد بێت و بخوازێت بیخاته خزمه‌تی ئێران، ئه‌وا پێشوازیی لێ ده‌كه‌ن.
مه‌به‌ست له ئاوی حه‌قیقی هه‌مان ئاوی ئاساییه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێران به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، تووشی قه‌یرانی كه‌مئاوی بووه و خه‌ریكه ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت.
مه‌سعوود پزیشكیان له رابردوودا چه‌ند جارێك گوتوویه‌تی، تارانی پایته‌خت له‌به‌ر بێئاوی ده‌بێت بۆ شوێنێكی تر بگوازرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی له حكوومه‌ته‌كانی رابردوو گرتبوو و له‌وه‌ی له‌به‌ر سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی بێ بنه‌ما و ناعه‌قڵانی، به‌نداوه‌كان وشك بوون.