پلانی ''پاداش له پێناو دادپه‌روه‌ری'' كه پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ پێدانی زنیاری له‌باره‌ی دوو هاككه‌ری ئێرانی ده‌ستنیشان كرد.
دوو كه‌سه‌كه ناویان فاتیمه سدیقیان كاشی و محه‌مه‌د باقر شیرینكاره، وا دیاره ئه‌م دوو كه‌سه دزه‌یان كردووه‌ته ناو دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به هێرشی ئه‌لیكترۆنی زیانیان به ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه، ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌وان ئه‌ندامی گرووپی ''شه‌هید شووشته‌ری''ن كه گرووپێكی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێرانه، ئه‌ركه‌كه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه بۆ سه‌ر ژێرخانی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه، پێوه‌ندییه‌كی پته‌و و نزیكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه و راسته‌وخۆ له خزمه‌تی سوپای پاسداران‌دا كار ده‌كه‌ن.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا جگه له‌وه‌ی كه راسته‌وخۆ دوژمنایه‌تیی یه‌كتریان كردووه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و دوو وڵاته له دنیای سایبه‌ری و ئه‌لیكترۆنیدا دژی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كتر كاریان كردووه و زیانیان به ژێرخانی ئه‌لیكترۆنیی یه‌كتر گه‌یاندووه.