حكوومه‌تی میسر و كۆمپانیای Honeywell گرێبه‌ستێكیان له‌باره‌ی گۆڕینی رۆنی خۆراكی بۆ سووته‌مه‌نیی فڕۆكه واژوو كرد.
كه‌ریم به‌دوی وه‌زیری نه‌وت و سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی میسر رای گه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له میسر ده‌كرێت و ئامانجی سه‌ره‌كییان له‌و هه‌نگاوه، پاككردنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كانه له ئاسمانی وڵاته‌كه.
پڕۆژه‌كه له ئه‌سكه‌نده‌ریه بنیات ده‌نرێت و ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 120 هه‌زار تۆن سووته‌مه‌نیی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی هه‌یه، كه له رۆنی خۆراكی دروست ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی میسر، ساڵانه 400 هه‌زار تۆن له گازی دووان ئۆكسیدی كاربۆن له ئاسمانی ئه‌و وڵاته كه‌م ده‌بێته‌وه و خزمه‌تی ژینگه‌ی وڵاته‌كه ده‌كات.
وه‌زیری نه‌وتی میسر ئاماژه‌ی دا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵیدا كردووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و شاره‌زاترین كۆمپانیاكان له دنیادا كه له بواری گۆڕینی رۆنی خۆراكی و چێشت بۆ سووته‌مه‌نیی پاك كار ده‌كات.
ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هایدرۆجیناسیۆندا ده‌كرێت و سووته‌مه‌نیی ستاندارد بۆ فڕۆكه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كانی ژینگه.