تمه‌ن جارێكی تر نزمترین نرخی به‌رانبه‌ر دۆلار و دراوه‌كانی تری دنیا تۆمار كرد. ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا تمه‌ن به رێژه‌ی 5%ی تر بێبه‌ها بووه.
له ژێر كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زیاتر شپرزه‌بوونی ئابووریی ناوخۆی ئێران و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، دراوی فه‌رمیی ئێران زیاتر رووی له دابه‌زین كردووه.
سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕ و كێشانه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له پشتنی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.
ئێران له دۆخێكی ناله‌باری ئابووریدایه و ناتوانێ نرخی شتومه‌كه‌كان له بازاڕ كۆنترۆڵ بكات، رۆژ به رۆژیش له به‌های دراوه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.
سزاكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌دیار ده‌كه‌ون و باری بژێوی و ژیان له‌م وڵاته قورس‌تر ده‌كات.
به‌رزیی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، هۆكاری سه‌ره‌كییه له هه‌ڵاوسان و وا ده‌كات ئه‌و تمه‌نه‌ی كه له به‌رده‌ستی خه‌ڵكدایه، توانای كڕینی جارانی نه‌مێنێت.
حكوومه‌تی ئێران به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی و ئه‌و قه‌یرانه گه‌ورانه‌ی نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵیان بكات، هیچ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كیش نه‌یه‌ته كایه‌وه، ئه‌وا تمه‌ن درێژه به دابه‌زینی به‌هاكه‌ی ده‌دات.