له ئێران نرخی هه‌ر دۆلارێك ئێسته 122 هه‌زار تمه‌نه، به‌ڵام وڵاته‌كه بۆ كڕینی هه‌ندێك پێداویستیی سه‌ره‌كی دۆلاری به نرخێكی زۆر هه‌زانتر به‌و بازرگانانه فرۆشتووه برنج هاورده ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕ به نرخێكی هه‌رزان ساغ ببێته‌وه، به‌ڵام خه‌ریكه كۆتایی به‌و سیاسه‌ته ده‌هێنێت.
وه‌زیری جیهادی كشتوكاڵیی ئێران رای گه‌یاند، چیتر دۆلاری پاڵپشتیكراو به نرخی 28 هه‌زار و 500 تمه‌ن بۆ كڕینی برنج خه‌رج ناكرێت. هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتیی كۆگه‌كانی خۆراك له بازاڕه‌كانی تاران رای گه‌یاند، به‌هۆی نه‌مانی دۆلاری پاڵپشتیكراو، له‌مه‌ودوا ده‌بێت برنجی پاكستانی كیلۆی به 155 هه‌زار تمه‌ن و برنجی هیندی به 125 هه‌زار تمه‌ن بخرێته بازاڕ.
لابردنی دۆلاری پاڵپشتیكراو بۆ كڕینی برنج له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی ئێران دۆلاری پاڵپشتیكراو بۆ كڕینی گۆشتی سووریشی لابرد، به‌و هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كان هه‌ڵكشا.
دۆخی ئێران له رووی ئابوورییه‌وه رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته جگه له‌وه‌ی كه نه‌ختینه‌یی په‌ره پێ داوه و به‌های تمه‌نی دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی خه‌ڵك كورتهێنان پڕ بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا زۆر به هێمنی پاڵپشتییه‌كانی بازاڕیش یه‌ك له دوای یه‌ك ناهێڵێت.
رۆژێك نرخی به‌نزین به‌رز ده‌كاته‌وه و رۆژێكی تر دۆلاری پاڵپشتیكراو بۆ كڕینی گۆشت، ئه‌مڕۆیش بۆ كڕینی برنج لاده‌بات و له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی زیانه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و له داهاتوودا به كوله‌مه‌رگیی زیاتر بژیت، هاووڵاتییانی ئێرانن.