بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، دوو رێگە هەن ئەگەر بگیرێنەبەر، هیچ مووچەیەكی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان نافەوتێت.
د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ "وشە"رای گەیاند، مووچەی مانگی 10ـی ئەمساڵ مسۆگەر كراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی عێراقدا خەرج دەكرێت.
لەبارەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12یش گوتی، تەنیا لە دوو حاڵەتدا ئەگەری خەرجكردنیان هەیە، یەكەمیان دەبێت بەغدا فەرمان بكات و وەزارەتی دارایی لە ساڵی 2026 بیدات.
ئاماژەی بەوەش كرد، حاڵەتی دووەمیش ئەوەیە، لە كاتی گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراق، هەموو حزبەكانی هەرێمی كوردستان ئەمە بكەنە خاڵێكی گفتوگۆ كە لە بودجەی ساڵی 2026، مادەیەك زیاد بكرێت و تێیدا ئاماژە بەوە بكرێت، دوو مووچەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2025 نەدراوە و پارەی بۆ تەرخان بكرێت.