وەزارەتی دارایی عێراق رای دەگەیەنێت، 234 ملیار دینار بۆ وەجبەیەكی تری پارەی گەنم خەرج كرا، ئەوەیش پارەی وەجبەی حەوتەمە.
ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، بڕی 233 ملیار و 999 ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی بازرگانی، وەك شایستەی دارایی جووتیاران بۆ بەرهەمی گەنم و جۆی وەرزی كشتوكاڵی 2025.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمە دەبێتە گوژمەی حەوتەم كە خەرج دەكرێت، لە كاتێكدا تا ئێستە تەنیا دوو گوژمە پارەی جووتیارانی هەرێم نێردراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان، تەنیا 72 ملیار و 500 ملیۆن دینار نێردراوە و نزیكەی 248 ملیار دیناری تر ماوە.