ئەمساڵ حەوت بەشەخۆراك دابەش كراون

:: PM:03:30:08/12/2025 ‌
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی رای گەیاند، لەمساڵدا حەوت بەشەخۆراك دابەش كراون و  تەنیا یەك بەشەخۆراكی تر دابەش دەكرێت.

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی رای گەیاند، ئەمساڵ تا ئێستە حەوت بەشەخۆراك دابەش كراون، تا كۆتایی ئەمساڵیش دەتوانرێت تەنیا بەشەخۆراكی مانگی هەشت دابەش بكرێت.

هەموو ساڵێك وەزارەتی بازرگانیی عێراق چەندان بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دەخۆن و چاودێرانیش پێیان وایە، ئەو كێشەیە راستەوخۆ پێوەندیی بەگەندەڵییەوە هەیە.



وشە - سۆران عەزیز