بەپێی داتاكەی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ 132 تۆماری بنەڕەتی بۆ زانیارییەكان كراوە.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو داتایانەی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە ساڵی 2025 لە هەرێمی كوردستان 132 داوا تۆمار كراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، 18 داواكاری هەڵگیراوە، نۆ داواكاری یەكخراوە و 27 داواكاری لە قۆناغی بەدواداچوون و 77 یان بووەتە داواكاری هەواڵدەری.
لە ئامارەكەی ئەو دەستەیەدا هاتووە، لە ساڵی 2025 لەسەر ئەو هەواڵانەی پێیان دراوە، حەوت بڕیاری داوە و 77 بڕیاریشی بۆ كەیسەكانی ساڵی رابردوو بووە، كۆی گشتیی داوا هەواڵدەرییەكان ئێستە لە ژێر لێكۆڵنەوەدان، بریتین لە 348 داوا كە 156 داوای ئەمساڵە و 193 داوا ساڵانی پێشووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەمساڵ 590 كەیس لە تۆماری سزاكاندان كە 48 داوایە، ساڵی پێشوویش 22 داوایە، هەروەها كۆی گشتیی بڕیارەكانی رەوانەكردنی داوای سزا بۆ دادگای تایبەتمەند، بریتین لە 69 داوای ساڵی 2023 و 198 داوای ساڵانی پێشتر، لە هەمان كاتدا 298 كەیس داخراوە، ئەوەیش دوای بڕیاری سزایی و ئێستە كۆی گشتیی داوا سزاییەكان بریتین لە 755 داوا.