به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی كوێت رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زیاتر له 20 ملیار دۆلار له كه‌رتی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مهێناندا وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
نه‌واف سه‌باح كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمپانیای نه‌وتی كوێته ئاماژه‌ی دا، ئامانجی كوێت له‌و قه‌باره نوێیه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌یه، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له سێ ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ سێ ملیۆن و 200 هه‌زار و پاشان به‌ره‌و چوار ملیۆن به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دنیا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت له داهاتودا زیاتر په‌ره بستێنێت، بۆیه‌ش ده‌خوازن له دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه رۆڵ بگێڕن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو تا ساڵی 2050، كۆی پێویستییه‌كانی دنیا به نه‌وتی خاو زیاتر له 40% به‌رز ده‌بێته‌وه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌یش له دواین هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ داهاتووی وزه روونتر له جاران باسی له‌و گه‌شه‌یه كردووه.
به‌گوته‌ی نه‌واف سه‌باح، په‌ره‌سه‌ندنی ژیریی ده‌ستكرد و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌كاربردنی وزه، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی داخوازی بۆ كڕینی نه‌وتیش زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
جگه له‌مه داخوازییه‌كان له داهاتوودا به‌تایبه‌تی بۆ كڕینی به‌رهه‌مه پێترۆكیمیاییه‌كان به گه‌شه‌ی ئابووریی چین گرێ دراون.