موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌هۆى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه‌وه، حكوومه‌ت ناتوانێ هیچ قه‌رزێكى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، موزهیر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكى
رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئێسته حكوومه‌تى عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى قه‌رزكردنى نییه، جا له ده‌ره‌وه بێت یان ناوخۆ. هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له عێراق نییه، بۆیه هیچ بیانووی تر نییه، ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت ده‌توانێت قه‌رز بكات.
راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌و حاڵه‌ته روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌توانێ په‌نا بۆ قه‌رزى كورتخایه‌ن ببات بۆ گه‌نجینه، ئه‌ویش ته‌نیا ده‌بێت له‌و بانكانه بێت كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئامرازێك بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌ختینه‌ى حكوومه‌ت".
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه له ماده‌ى سێیه‌مى یاساى دارایى فیدراڵى هاتووه كه به ژماره ژماره شه‌ش 2019.