به‌پێی دواین ئاماری بازرگانیی عێراق، هاورده‌ی شتومه‌ك له چین له ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵدا، گه‌یشتووه‌ته 14 ملیار و 110 ملیۆن دۆلار كه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، ملیارێك و 570 ملیۆن دۆلار زیادی كردووه.
قه‌باره‌ی هاورده‌كردنی شتومه‌ك له چینه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 تا كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵه‌كه، بریتی بوو له 12 ملیار و 540 ملیۆن دۆلار.
پێداویستی میكانیكی و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه له‌و هاورده‌یه‌دا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، به به‌های زیاتر له سێ ملیار دۆلاری لێ كڕاوه.
پێداویستی ئه‌لیكترۆنی به‌تایبه‌تی مۆبایل له ریزبه‌ندیی دووه‌م كاڵادا دێت كه زۆرترینی لێ كڕاوه، قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ ده‌ره‌وه گواستراوه‌ته‌وه، ده‌گاته دوو ملیار و 230 ملیۆن دۆلار.
ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بایی یه‌ك ملیار دۆلار، ئاسن و پۆڵا 750 ملیۆن دۆلار و پلاستیك 680 ملیۆن دۆلار بووه.
به‌بۆچوونی ئابووریناسان، راسته به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هاورده هێمایه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازییه‌كان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هێمایه بۆ به‌سترانه‌وه‌ی زیاتری وڵات به به‌رهه‌می ده‌ره‌كی.