ماڵپه‌ڕێكى عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا چیتر له‌و وڵاته پرسیار له دیارنه‌مانى ملیاران دینار ناكرێت چونكه بودجه‌یه‌ك به ته‌واوى دیار نییه. ماڵپه‌ڕه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌ركى گرنگى په‌رله‌مانى نوێ ئه‌وه‌یه سۆراخى ئه‌و بودجه دیارنه‌ماوه بكات.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م راپۆرتێكى شیكارى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى ئه‌وه ده‌كات، عێراقییه‌كان چیتر پرسیارى دیارنه‌مانى ملیاران دینار ناكه‌ن، چونكه ئه‌مجاره بودجه‌یه‌ك به ته‌واوى دیار نه‌ماوه. سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، بودجه‌ى سێ ساڵه 2023 و 2024 و 2025 بۆ ئه‌وه دانرا، گوایه هه‌نگاوێكى چاكسازییه بۆ ده‌رچوون له بابه‌تى دواكه‌وتنى بوجه‌ى ساڵه و په‌ككه‌وتنى پرۆژه‌كان، گوایه به‌ره‌و سه‌قامگیرى دارایى ده‌چێت و هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كێشمه‌كێشى سیاسى كه ساڵانه له په‌رله‌مان دووباره ده‌بووه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه نه‌بوو، وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "بودجه‌یه‌ك دیار نییه".
مه‌به‌ستى له دیارنه‌مانى بودجه ئه‌وه‌یه، خشته‌ى ورده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى 2025 به داڕشتنێكى ته‌واو و روون نه‌درایه په‌رله‌مان "نه‌بووه به‌ڵگه‌یه‌كى دارایى بۆئه‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رى، ده‌روازه‌كانى خه‌رجكردن و پێشینه‌كان و پابه‌ندبوونه كرداییه‌كانى ده‌وڵه‌ت له یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه". راپۆرته‌كه روونى ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌وڵه‌ت پاره‌ى خه‌رج نه‌كردووه، به‌ڵام پاره خه‌رج كراوه بێ ئه‌وه‌ى له خشته‌یه‌كى پڕ ورده‌كاریى دابنرێت و په‌سه‌ند بكرێت".
له‌و روانگه‌یه‌وه راپۆرته‌كه سه‌رنج ده‌داته‌وه ئه‌وه‌ى بودجه گرێبه‌ستێكى دارایى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه، كه‌چى به نه‌بوونى خشته‌كان ده‌بێته پانتاییه‌ك بۆ مه‌زنده‌كردن و لێكدانه‌وه‌كان و له‌گه‌ڵ چه‌ندان بڕیارى جێبه‌جێكردن كه هیچ چاودێرییه‌كى له‌سه‌ر نییه.
ئه‌حمه‌د شه‌مه‌رانى په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه باسى له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ى ئه‌مساڵ له بابه‌تى بودجه رووى دا، پێویستى به پێداچوونه‌وه‌ى گشتى هه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى نوێ، شه‌مرانى ده‌ڵێ، "پێویسته په‌رله‌مانى نوێ بایه‌خێكى به‌په‌له به دۆسیه‌ى خه‌رجییه داراییه‌كانى ساڵى 2025 بدات، كه بێ بوونى خشته‌ى په‌سه‌ندكراو، بێ بوونى پلانێكى روونى خه‌رجكردن كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى دارایى ده‌وڵه‌تى پشتى پێ ببه‌سترێت، كۆتایى هات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانى نوێ به‌رپرسیارێتى یاسایى و نیشتمانى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ ئه‌وه‌ى چاوێك به‌و خه‌رجییانه دابخشێنێته‌وه كه بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى په‌یڕه‌وكراوى بودجه په‌سه‌ند كراون، هه‌روه‌ها ده‌بێت لیژنه‌ى تایبه‌تى بۆ پێكبهێرێت، كارى وردبینى و پێداچوونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ى جیاوازییه داراییه‌كان بێت. هه‌روه‌ها زامنى ئه‌وه بكات هه‌موو لایه‌نه‌كانى حكوومه‌ت پابه‌ند بكات كه ده‌رخسته‌ى خۆیان بكه‌ن".