ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12 كۆتایی هات، ئێستە بڕی مووچە و كۆی لێبڕینی خانەنشینی لە لیستەكە لە ئەپی krdpass دابەزێنراوە ، هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 10ی كانوونی یەكەم، لیستی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی فەرمانبەران، لەلایەن یەكە ژمێریارییەكان تەواو بووە، دابەزێنراوە بۆ سەر هەژماری كەسی فەرمانبەران لە ئەپی krdpass، ئێستە دەتوانن سەیری بڕی مووچەكانیان بكەن كە چەند بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.
ئەوەش زانراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچە لە هەزار و 80 یەكەی ژمێریاری تەواو بووە، ئێستە لە گەنجینەكان بۆ وەزارەتی دارایی بەرز كراوەتەوە و هەفتەی داهاتووش بۆ بەغدا دەنێردرێت.
ئەگەر بەغدا هیچ بیانووی نەبێت، ئەوا ئێستە لیستی مووچەی مانگی 10 و 11 یان لایە و دەتوانرێت بە یەك كلیك، لیستی مووچەی مانگی 12یان بۆ بنێردرێت، چونكە بەپێی یاسا و رێككەوتنیش، هەناردەی نەوت دەستی پێ كردووەتەوە، نیوەی داهاتی ناوخۆش ئامادەیە بۆ حكوومەتی فیدراڵی بێتە ناردن.