دۆلاری شین و سپی جیاوازییەكەیان دوو هەزار دینارە

:: PM:01:43:10/12/2025 ‌
بازاڕەكانی كوردستان لە كڕین و فرۆشتنی دۆلار تووشی دڵەڕاوكێیەكی زۆر بووە، ئەویش بەهۆی كڕین و فرۆشتنە لە دۆلاری سپی و شین، هەروەها ئێستە پارەی 50 هەزار دیناری هێزی كڕینی كەمترە لە پارەی تر.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی كانوونی یەكەم، كەیفی خۆشناو ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بازاڕی دۆلارفرۆشان تووشی شێواوی بووە.

زیاتر گوتی، هۆكاری شێواوییەكە لەبارەی كڕینی دۆلاری شین و سپییە كە جیاوازی كڕین و فرۆشتنیان دوو هەزار دینارە، ئەوەش بۆ هاووڵاتییان زۆرە.

باسی لەوەش كرد، ئێستە دیاردەیەكی تر لە بازاڕدا پەیدا بووە، ئەویش هێزی پارەی 50 هەزار دینارییە كە ئەو هێزەی نەماوە، چونكە كە كڕینی دۆلار بە 50 هەزار دیناری لەگەڵ پێنج هەزار دینار یان 10 هەزار دیناری، وەك پێویست نییە و زۆر كەس ئامادە نییە بە پارەی 50 هەزار دیناری بیفرۆشێت.

لەبارەی هۆكاری جیاوازیی نرخی دۆلار لە نێوان شین و سپی روونی كردەوە، هۆكارەكەی بۆ بانكەكانی بەغدا دەگەڕێتەوە كە مامەڵە زیاتر بە دۆلاری شین دەكەن، بۆیە دۆلاری سپی لە بازاڕەكانی كوردستان زۆر بووە، بۆیە پێویستە بەرپرسان لەسەر ئەو بابەتە قسەیان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد