وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له نووسراوێكدا، ده‌سه‌ڵاتى به وه‌زاره‌ت و داوده‌زگاكان و پارێزگاكان داوه 1/12ى خه‌رجییه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى یاساى كارگێڕى دارایى فیدراڵى، هه‌روه‌ها داوای لێ كردوون دامه‌زراندن به هه‌موو شێوه‌كان رابگرن له‌گه‌ڵ پله‌به‌رزكردنه‌وه و سه‌رمووچه.
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه و دوێنێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌رچووه، به بۆنه‌ى كۆتاهاتنى ساڵى دارایى 2025، وه‌زاره‌تى دارایى كۆمه‌ڵێك بڕیارى داوه له‌وانه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كان و پارێزگاكان، ده‌توانن به‌گوێره‌ى ماده‌ى 11 له یاساى كارگێڕى دارایى فیدراڵى كه به ژماره شه‌شى هه‌مواركراوى ساڵى 2019.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه له ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان رابگیرێت تا ئه‌و كاته‌ى بودجه‌ى 2026 په‌سند ده‌كرێت. له خاڵێكى تردا داوا ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ى راژه نه‌كرێت، پله‌به‌رزكردنه‌وه و سه‌رمووچه رابگیرێت.