كۆمپانیای دی ئین ئۆی نەرویجی رای گەیاند، دەست دەكات بەهەڵكۆڵینی هەشت بیری نوێ و گەیاندنیان بە ئاستی بەرهەمهێنانی 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە تاوكێ و پێشابوور.
ئەمڕۆ پینجشەم 11ی كانوونی یەكەم، كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رای گەیاند، دوای زیاتر لە دوو ساڵ، دەست دەكەنەوە بە لێدانی بیری نوێ بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 25٪.
لە راگەیەنراوێكی كۆمپانیاكەدا هاتووە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە لە كێڵگەی تاوكێ، تا ئێستە 500 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەم هێناوە.
دی ئێن ئۆ ئەوەشی گوتووە، بۆ ئەو مەبەستە دوو بورجی هەڵكۆڵینی بیری نوێی گواستووەتەوە بۆ كێڵگەكانی تاوكێ و پێشابوور.
كۆمپانیاكە باسی ئەوەش دەكات، لە ساڵی 2026 دەست دەكات بە هەڵكۆڵینی هەشت بیری نوێ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەڕێژەی 25%، گەیاندنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەی تاوكێ.