به‌رپرسێكی ژووری بازرگانیی تاران ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكانی بواری ده‌رمانسازی پاره و قه‌رزێكی زۆریان لای حكوومه‌ت و ده‌رمانخانه‌كانه، نه‌یانتوانیوه له كاتی خۆیدا بیگه‌ڕێننه‌وه و قه‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزه گه‌یشتووه‌ته 150 تریلیۆن تمه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌بده‌زاده ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و ته‌ندروستیی ژووره‌كه ئاماژه‌ی دا، دۆخێكی خراپ له بازاڕی ده‌رمان هاتووه‌ته كایه‌وه، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له كه‌رتی ده‌رمان له جووڵه‌دایه، پێوه‌ندیی به قه‌رزی كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازی له‌سه‌ر حكوومه‌ت و ده‌رمانخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، نه دامه‌زراوه‌ی بیمه پاره‌ی ده‌رمانسازان ده‌دات و نه نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه حكوومییه‌كانیش توانای پێدانی قه‌رزه‌كه‌یان هه‌یه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و كۆمپانیا و كارگه ده‌رمانسازییانه ئه‌وه‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه له بانكه‌كاندا هه‌یه ده‌ستیان پێی ناگات، چونكه یان پاره‌كان له بانكه‌كان بلۆك كراون یان به ماده‌ی خاو و سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانیان داوه.
بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازی كه لای حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئێرانه، ئه‌گه‌ر به دۆلار لێك بدرێته‌وه، ده‌گاته نزیكه‌ی ملیارێك و 250 ملیۆن دۆلار.
له‌لایه‌كی تره‌وه بانكی ناوه‌ندی راسته به ئامانجی هاورده‌كردنی ده‌رمان هه‌ندێك دۆلاری بۆ ئه‌و كپمپانیایانه ته‌رخان كردووه، پاره‌كه چووه‌ته بانكێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی حه‌واڵه بكرێت، به‌ڵام حه‌واڵه نه‌كراوه و كۆمپانیاكان ده‌ستیان به پاره نه‌گه‌یشتووه تا پێداویستییه‌كانی خۆیانی پێ دابین بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و ته‌ندروستیی ژووری بازرگانیی تاران هۆشداری داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه پاره‌كانیان بۆ نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه و دۆلاری پێویستیان بۆ دابین نه‌كرێت، ئه‌وا له مانگه‌كانی داهاتوودا دۆخی بازاڕی ده‌رمانیش زۆر شپرزه‌تر ده‌بێت.
به‌و پێیه ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه نرخی ده‌رمان له ئێران له‌وه‌ی هه‌یه زۆر گرانتر بێت، هه‌ندێك جۆری ده‌رمانیش به ئاسانی نه‌توانرێن دابین یان هاورده بكرێن.
ئێران له قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریدایه و قه‌یرانه‌كه ته‌نیا بۆ یه‌ك كه‌رتی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی ئێران له رابردوودا ده‌رمانی به نرخی پاڵپشتیكراو هاورده كردووه، یان دۆلاری هه‌رزانی خستووه‌ته خزمه‌تی كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رزانتر به‌رهه‌می بهێنن یان هاورده‌ی بكه‌ن و دواجار نرخی ده‌رمانه‌كان له بازاڕ له‌سه‌ر خه‌ڵك گران نه‌وه‌ستن، به‌ڵام تواناكانی له‌و بواره‌شدا زۆر لاواز بووه و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نییه ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه حكوومییه‌كان دابین بكات، ده‌رمانخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ناچارن هه‌ر له بازاڕی ئازاد ده‌رمانه‌كه بكڕن و به خه‌ڵكی بفرۆشنه‌وه، له‌و كاته‌شدا نرخه‌كان زۆر به‌رزن و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵاوسان و دۆخی خراپی دارایی له توانای خه‌ڵدا نییه بیكڕن.
توانای حكوومه‌ت ته‌نیا بۆ كڕینی ده‌رمان لاواز نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ كڕینی ئارد و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك و به‌نزین و كه‌ره‌سته‌كانی خاو لاواز بووه و هه‌ر رۆژه و چه‌ند جۆرێك پێداویستیی بازاڕ له بازنه‌ی ئه‌و پاڵپشتییانه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه، نرخه‌كه‌یان له حكوومییه‌وه بۆ ئازاد ده‌گۆڕدرێت یان ئه‌گه‌ر دابینیش بكرێن ئه‌وا تا سنوورێكی دیاریكراوه و به‌ر هه‌موو هاووڵاتییان ناكه‌وێت.
هه‌موو ئه‌و كه‌رسته خاوانه به دۆلار ده‌كڕدرێن كه ئێسته له بازاڕی ئازاد سه‌رووی 125 هه‌زار تمه‌نه و به نرخی ئازاد دابینكردنیان بۆ خه‌ڵكی ئێران زۆر زه‌حمه‌ت بووه.