عەتا محەمەد لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، تیمێك پێكهێنراوە بۆ خەمڵاندن و تۆماركردنی زیانەكان، بەمزووانە كارەكانیان تەواو دەكەن.
گوتیشی، كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بڕیاری هاوكاری و یارمەتیی بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ داوە.
داناغاز كە لە سنووری چەمچەماڵ ماوەی چەندان ساڵە پڕۆژەیەكی گەورەی لە بواری وزەدا هەیە، خەڵكی ناوچەكە چاوەڕێن ئەو كۆمپانیایە زیاتر یارمەتیی سنوورەكە بدات.
بەپێی زانیارییەكان داناغاز بڕی 500 ملیۆن دینار وەك یارمەتی پێشكەشی خەڵكی ناوچەكە دەكات.