هه‌فته‌یه‌كی تر له بازاڕی بۆرسه داخرا و نرخی زێڕ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێ‌دا جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت.
بازاڕی زێڕ له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری زیاتری دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن رێزێرڤ فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه‌وه رووی له گه‌شانه‌وه كردبوو، كاتێك له میانه‌ی هه‌فته‌كه رێژه‌ی سوود بۆ جاری سێیه‌م له‌مساڵدا دابه‌زێنرا، نرخی زێڕیش زیاتر به‌رز بووه‌وه و له هه‌رسێ رۆژی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه، به ره‌نگی سه‌وز داخرا.
نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه، چوار هه‌زار و 180 دۆلار بوو، به‌ڵام جگه له رۆژی دووشه‌م كه كه‌مێك دابه‌زی، له سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر به‌رز بووه‌وه و دواجار گۆڕانكاریی هه‌فتانه‌ی نرخه‌كه‌یش به ره‌نگی سه‌وز داخرا و دواین نرخی زێڕ بریتی بووه له چوار هه‌زار و 300 دۆلار.
پێویسته بگوترێ دوێنێ هه‌ینی زێڕ، تا چوار هه‌زار و 355 دۆلار هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام دواتر كه‌مێك له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی، هه‌رچه‌نده له كۆتایی رۆژه‌كه‌دا هه‌ر به ره‌نگی سه‌وز داخرا.
نرخی زێڕ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 20ی مانگی رابردوو، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو و چه‌ندان جار ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژووی ئه‌و كانزایه‌دا شكێنرا. به‌رزترین نرخی زێڕ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت، هه‌ر ئه‌و رۆژه بووه كه هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته چوار هه‌زار و 381 دۆلار.
جگه له دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی، پرسی درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا و بارگرژییه‌كانی نێوان چین و تایوان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڤه‌نزوێلا، له هه‌مووان گرنگتر نزیكبوونه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، هۆكارگه‌لێكن كه بوونه‌ته هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ.
به‌گشتی ناوه‌نده ئابووری و داراییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باس له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده باس له دابه‌زینی ناكه‌ن.
پێشتر لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر جارێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زێنرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه دیسان زێڕ له نرخدا ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت.
لێكۆڵه‌ڕه‌وانی گۆڵدمه‌ن ساكس رایان گه‌یاندووه، نرخی زێڕ روو له هه‌ڵكشان ده‌كاته‌وه، نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 ده‌گاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار و له‌چاو نرخی ئێسته‌ی 21% به‌رز ده‌بێته‌وه. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
بانكی وه‌به‌رهێنانی سویسرایی، دواین پێشبینی خۆی له‌باره‌ی ئاسۆی بازاڕی زێڕ راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی، نرخی هه‌ر ئۆنسێكی ده‌گاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار.
دامه‌زراوه‌ی ''یوو بی ئێس''یش، پێشبینییه‌كه‌ی پێشتری له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ بۆ ساڵی 2026 له چوار هه‌زار 200 دۆلاره‌وه بۆ چوار هه‌زار و 500 دۆلار به‌رز كردووه‌ته‌وه.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 855 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 733 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 977 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 142 هه‌زار و 150 دینار ده‌ستنیشان كراوه. زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر بۆ ئه‌م نرخانه‌ی ئۆنسێك زێڕی به چوار هه‌زار و 299 دۆلار كردووه‌ته بنه‌ما.
سلێمان