به‌های تمه‌ن زۆر به خێرایی له دابه‌زیندایه و له نزمترین ئاستی مێژوویی ده‌فرۆشرێت. له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌م دراوه زیاتر نزیكه‌ی 20% بێبه‌ها بووه.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی بازاڕه‌كانی تاران، ئێسته هه‌ر دۆلارێك به 129 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت و به‌و پێیه هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 12 ملیۆن و 900 هه‌زار تمه‌نه.
به‌های تمه‌ن له 24 سه‌عاتی رابردوودا خێراتر له رۆژانی پێشتر دابه‌زیوه، نوێترین هۆكار پێوه‌ندیی به سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆی ئێران دژی حكوومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی رووخانی رژێمه‌كه هه‌یه.
دوێنێ له مه‌شهه‌د له میانه‌ی رێوڕه‌سمی حه‌وتووانه‌ی مه‌رگی گوماناویی خوسره‌و عه‌لیكوردی پارێزه‌ری ناسراوی ئێران، دروشمی زۆر توند له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران درا و خه‌ڵك داوای رووخانی رژێمی ئیسلامی‌یان كرد. له دوای رێوڕه‌سمه‌كه ژماره‌یه‌ك چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤ له‌وانه‌ش نێرگز محه‌مه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، گیران و ئه‌و رووداوانه‌ش هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤی به‌دواوه بوو.
جگه له دۆخی ناله‌باری سیاسی، به‌های تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زیاتر شپرزه‌بوونی ئابووریی ناوخۆی ئێران و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، زیاتر رووی له دابه‌زین كردووه.
ئه‌مڕۆ وال ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گیراوه كه ویستوویه‌تی شتومه‌كی سه‌ربازی و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بۆ ئێران بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ئێران هێشتا له بیری په‌ره‌پێدانی سه‌ربازیدایه و سه‌رمایه‌كه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری به‌كار بهێنێت، بۆ چه‌ك به‌كاری ده‌هێنێت.
داهاتی سه‌ره‌كیی ئێران نه‌وته و له رابردوودا دۆلاری له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و پێداویستییه‌كانی ناوخۆی پێ دابین كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه و هه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌یفرۆشێت، پاره‌كه‌ی به دۆلار بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به نرخێكی زۆر هه‌رزان به كۆمپانیا چینییه‌كانی ده‌فرۆشێت و به قاچاخ ده‌یگوازێته‌وه.
كۆمپانیا چینییه‌كانیش كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕن، پاره‌كه به كاڵای تر ده‌گۆڕنه‌وه و له جیاتی دۆلار كاڵا راده‌ستی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكاره له‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ستی به دۆلاری پێویست نه‌گات تا له بازاڕه‌كانی دابه‌شی بكات و پاڵپشتی له دراوی فه‌رمی بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر جه‌نگ و ئه‌و هێرشه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، هێشتا ئه‌و وڵاته وازی له هه‌ڕه‌شه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی رابردووی نه‌هێناوه و نه‌یتوانیوه هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابووری و دۆخی ناوخۆی سیاسیی وڵاته‌كه بدات، بێتمانه‌یی له هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه. خه‌ڵك پاره‌كانیان له بانكه‌كان كێشاوه‌ته‌وه و هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده نییه له‌و دۆخه شپرزه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان بكات و سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان دابه‌زاندووه و توانای دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خاویان نییه، چونكه نازانن ئه‌وه‌ی كڕیویانه و به‌رهه‌میان هێناوه به چ نرخێك بیفرۆشنه‌وه و كاتێكیش نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌ن، كاڵاكه كڕیاری نییه و له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕ و كێشانه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له پشتنی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.
ئێران له دۆخێكی ناله‌باری ئابووریدایه و ناتوانێ نرخی شتومه‌كه‌كان له بازاڕ كۆنترۆڵ بكات، رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
سزاكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌دیار ده‌كه‌ون و باری بژێوی و ژیان له‌م وڵاته قورس‌تر ده‌كات.
پێشتر ''وشه'' پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، حكوومه‌تی ئێران به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی درێژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و قه‌یرانه گه‌ورانه‌ی نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵیان بكات، ئه‌گه‌ر هیچ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كیش نه‌یه‌ته كایه‌وه، ئه‌وا تمه‌ن درێژه به دابه‌زینی به‌هاكه‌ی ده‌دات.