قه‌باره‌ى بزنسى حه‌لاڵ حه‌وت ترلیۆن دۆلاره و ئیخوان ده‌ستى به‌سه‌ر داگرتووه
ماوه‌ى ده‌یان ساڵه
رێكخراوى ئیخوان موسلمین كه له چه‌ندان وڵاته‌وه خراوه‌ته لیستى تیرۆر، وه‌به‌رهێنانێكى زه‌به‌لاح له پڕۆژه‌ى بازرگانى و ستراتیجى دارایى ده‌كات له چه‌ندان وڵات، پێوه‌ندى فه‌رمى خۆیشى ده‌شارێته‌وه له ژێر ناوى بازاڕى حه‌لاڵى نێوده‌وڵه‌تى"بزنسى حه‌لاڵ".
ئه‌و شێوازه كۆنه‌ى ئیخوان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ند رواڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و په‌یكه‌رى رێكخستنى ئاڵۆز وه‌ستاوه، به‌رده‌وامبوونى به‌ده‌ستهێنانى سه‌رمایه دوور له چاودێرى یاساى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و به‌هاى بازاڕه‌كه‌یش نزیكه‌ى حه‌وت ترلیۆن دۆلاره.
باڵه‌كانى ئیخوان له وڵاتانى غه‌یره مسوڵمان به رێكخستنێكى نێوده‌وڵه‌تى كار ده‌كه‌ن، به بوارى "بزنسى حه‌لاڵ" قووڵ بوونه‌ته‌وه، سوودیان له بوونى كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمان له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئاسیا و ده‌وڵه‌تانى ئه‌مه‌ریكا باكور و باشوور بینیوه، له پێناو ده‌ركردنى بڕونامه‌ى "حه‌لاڵ".
به شیكردنه‌وه‌ى شێوازى كاركردنى قه‌واره‌كانى پێوه‌ست به ئیخوان و ئه‌وانه‌ى له بوارى ده‌ركردنى بڕوانامه‌ى حه‌لاڵ كار ده‌كه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت لقه فه‌رمییه‌كانى ئیخوان به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ئه‌و بڕوانامه‌یه ناده‌ن، به‌ڵكو رێكخراو و ژوورى بازرگانى دیاریكراو داده‌نێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ئه‌و قه‌وارانه به ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌وه پێوه‌ستن كه ئیخوان به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. ئه‌و قه‌وارانه‌یش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان متمانه‌یان له ناوه‌نده‌كانى سه‌ربه ئیخوان وه‌رگرتووه، بۆیه به‌شێك له داهاته‌كانیان بۆ چالاكییه‌كانى ناوه‌نده‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ن، كه ئایدیۆلۆجیاى ئیخوان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و كارى رێكخستن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ئیخوان ده‌كه‌ن.
ئه‌و رێكخراوانه‌ى له‌و بواره كار ده‌كه‌ن، پاره‌یه‌كى زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، له سه‌پاندنى باج به‌سه‌ر هه‌ر چێشتخانه و كۆمپانیا یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى بازرگانى، له به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى حه‌لاڵ كه وه‌ك نه‌ریتێك به‌شێوه‌یه‌كى ساڵانه نه‌بێت. جا ئه‌م بڕوانامه‌یه بۆ بازاڕى ناوخۆ بێت یانیش بۆ هه‌نارده‌كردن بێت. ئه‌م پرۆسه به به‌رده‌وامى پاره بۆ گه‌نجینه‌كانى ئیخوان مسۆگه‌ر ده‌كات. هه‌ر كه‌سێك كه‌لوپه‌لێك بكڕێت كه بڕوانامه‌ى حه‌لاڵى له‌سه‌ر بێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین پاره‌یه‌ك بۆ گیرفانى خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات.
هیچ یه‌كێك له‌و قه‌وارانه‌ى كه بڕوانامه‌ى حه‌لاڵ ده‌رده‌كه‌ن، له رووى یاسایى و رواڵه‌ته‌وه پێوه‌ندییان به ئیخوانه‌وه دیار نییه، به‌ڵكو ته‌نیا هێنده ده‌ڵێن ئه‌وان قه‌واره‌یه‌كى ئیسلامین له بوارى بازرگانى حه‌لاڵى نێوده‌وڵه‌تى كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌ت به ئیخوان ده‌دات له ناوه‌ڕاستى ئیمپراتۆریى زه‌به‌لاحى تۆڕه‌كانى حه‌لاڵ بشارێته‌وه كه له ته‌واوى كشیوه‌ر و وڵاتان هه‌یه.
خۆشاردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌وارانه‌ى پێوه‌ستن به ئیخوانه‌وه، كاتێك رووبه‌ڕووى لێكۆڵینه‌وه ده‌بنه‌وه، نكۆڵى له‌وه ده‌كه‌ن پێوه‌ندییان به ئیخوان هه‌بێ. ئه‌و رێكخراوه‌یش یاساكانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاى كردووه‌ته ده‌رفه‌تێك، چونكه كۆمپانیاى تایبه‌ت داده‌مه‌زرێنێت به‌ناوى كه‌سانێك گوایه له رواڵه‌تدا ئیخوان نین، كه‌چى ئه‌وان سه‌ربه ئیخوانن، ئه‌مه‌یش له جووڵه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌مشێوه‌یه ئه‌و قه‌وارانه‌ى سه‌ربه ئیخوانن، توانیویانه له ئوسترالیا كه له بوارى حه‌لاڵ كار ده‌كه‌ن، له‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ربازیان بێت كه حزبى نه‌ته‌وه و رێكخراوه‌كانى ئوسترالیا رێكیان خستبوو و ئه‌و قه‌وارایانه‌ى سه‌ربه ئیخوانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌وه‌ى هاوكارى دارایى تیرۆر ده‌كه‌ن.
له ئوسترالیا شه‌ش قه‌واره‌ى ده‌ركردنى بڕوانامه‌ى حه‌لاڵ هه‌یه، یه‌كێكیان یه‌كێتیى ئوسترالى بۆ ئه‌نجوومه‌نه ئیسلامییه‌كانه AFIC، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى ئیمامه‌كانى فیدراڵى ئوسترالیایه ANIC هه‌ردووكیان پێوه‌ندییان به ئیخوانه‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له به‌رپرسه‌كانیان به‌وه ناسراون كادرى ئیخوانن.
هاووڵاتییانى ئه‌و وڵاته هه‌وڵیان دا ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئوسترالیا رازى بكه‌ن، به‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌و قه‌وارانه و ئیخوان هه‌یه له رێگه‌ى نامه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه، گوتیان كۆمپانیاكانى بازرگانى حه‌لاڵ ته‌نیا رواڵه‌تێكى فێڵكردنه بۆ دابنیكردنى دارایى چالاكییه‌كانى ئیخوان و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایانه پشتیوانى ئایدیۆلۆجیاى جیاخوازى ده‌كه‌ن كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئوسترالیا ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر فراوان بوو، به‌ڵام به ئه‌نجامدانى رێكاریى دژ به رێكخراوه‌كانى سه‌ربه ئیخوان كۆتایى نه‌هات، چونكه ئه‌نجوومه‌نى پیران له راپۆرته‌كه‌ى كه 115 لاپه‌ڕه بوو، گه‌یشته ئه‌وه‌ى هیچ پێوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆ له نێوان رێكخراوه‌كانى بوارى بازرگانى حه‌لاڵ و كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان نییه. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى بوارى بازرگانى حه‌لاڵ له ئوسترالیا ددانیان به‌وه‌دا نابوو، پاره‌یان به‌خشیوه‌ته ئه‌و رێكخراوانه‌ى سه‌ربه ئیخوانن، وه‌ك رێكخراوى ئیغاسه‌ى ئیسلامى، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه هیچ پێوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆ له نێوان بازرگانى حه‌لاڵ و پاردان به تیرۆر نییه.
راستییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین پێشبینى هه‌نگاوى هاوشێوه‌ى كردووه له دژى ئه‌و بنرێت، بۆیه كاتێك كۆمپانیاكانى بوارى حه‌لاڵ داناوه، سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به ناوى كۆمپانیاى گشتى تۆمار نه‌كرێن، له‌م كاته‌یشدا ناچار نین داهات و به‌خششه‌كانى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. هه‌روه‌ها كاتێك به‌خشین ده‌ده‌ن، ئه‌وا به ناوى چالاكى قوتابیان و بانگخوازى و خزمه‌تگوزارى سه‌ر به ئیخوان ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێت، به‌مه‌یش خۆى له رێكارییه‌كانى وردبینى به‌دوور ده‌گرێت، به‌م شێوه‌یه به‌شێك له تۆڕى دارایى ئیخوان سه‌رچاوه‌كه‌ى به جۆرێك ده‌بێت كۆنترۆڵ ناكرێت.